کوردستانی

هەڵبژاردنی ئەنجومەن و سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵبژاردنی ئەنجومەن و سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان دواخرا
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

بڕیار بوو ئەمڕۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەن و سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام دواخرا پارێزەرێکیش هۆکارەکەی بۆ مەوداپرێس ئاشکرا دەکات.

لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەن و سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ئەحمەد فەقێ، پارێزەر بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیار بوو ئەمڕۆ 28ی تشرینی دووەمی 2019 هەڵبژاردنی ئەنجومەن و سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام هەڵبژاردنەکە دواخرا ".

سەبارەت بە هۆکاری دواخستنی هەڵبژاردنەکە وتیشی "بڕیارە بووە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستێکی هاوبەش بەشداری هەڵبژاردنەکە بکەن و یەک سەرۆکی سەندیکا و یەک کاندیدیان هەبێت، بەڵام ئەو رێککەوتنە جێ بەجێ نەکرا زیاتر لە کاندیدێکیان بۆ سەرۆکی سەندیکا هەبوو وە زیاتر لە لیستێکیان پێشکەش کردبوو، بۆیە بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوانیان نەیانتوانی رێکبکەون لەبەر ئەوە بە بڕیارێکی نایاسایی بڕیاریاندا بە دواخستنی هەڵبژاردنەکە".

لەبارەی دیاریکردنی کاتێکی دیکە بۆ هەڵبژاردنەکە ئەحمەد فەقێ ئاماژەی بەوەکرد "بۆ دووبارە دانانەوەی کات بۆ هەڵبژاردنەکە دەبێت دووبارە کۆنگرە ببەسترێتەوە، بۆیە کاتەکە دیار نیە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان