کوردستانی

هەپەگە: بەهۆی بەکارهێنانی گازی کیمیایی لەلایەن سوپای تورکیاوە سێ گەریلا شەهیدبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە: بەهۆی بەکارهێنانی گازی کیمیایی لەلایەن سوپای تورکیاوە سێ گەریلا شەهیدبوون
مەودا میدیا-

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگەرایگەیاند، دوێنێ سەربازێكی توركیا ویستوویەتی خۆی رادەستی گەریلا بكات، بەڵام سوپای توركیا كوشتوویەتی، گیانلەدەستدانی سێ گەریلاشی بە چەكی كیمیایی توركیا راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماژەی بەوەکرد "رۆژی سێی ئەیلول سوپای تورکیا لە گردی سۆر، پاش ئەوەی رووبەڕووی بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلا بووەتەوە، هێرشی کیمیایی ئەنجامداوە و سێ شەڕڤانی شەهید کردووە، کە لە داهاتوودا ناسنامەی ئەو سێ کەسە بۆ رایگشتی ئاشکرادەکرێت".

هاوکات هەپەگە چیرۆكی كوشتنی سەربازێكی توركیاش رادەگەیەنێت بەدەستی سوپای تورکیا و دەڵێت "دوای ئەوەی رۆژی 10ی ئەیلول لە گۆڕەپانی شامکێ-ی ناوچەی زاپ، هێزی گەریلا گرووپێکی سوپای تورکیایان خستووەتە ژێر کۆنترۆڵەوە، سەربازێکی تورک، بۆ ئەوەی خۆی تەسلیمی گەریلا بکات، هەڵهاتووە، بەڵام پێش ئەوەی بگاتە لای گەریلاکان، لەلایەن سوپای تورکیاوە تەقەی لێکراوە”.

هەپەگە باسی لەوەشکردووە "گەریلا ویستویانە ژیانی سەربازەكە رزگاربكەن و بەئامانجی دەرچوونی سەربازەکە، شەڕێکی قورس لەنێوان هێزی گەریلا و سوپای تورکدا دروستبووە و گەریلایەک لەو شەڕەدا برینداربووە".

ئەوەشی خستووتەڕوو "سوپای تورکیا شوێنی سەربازەکەیان بۆردوومان کردووە پاش بۆردوومانەکە کاتێک هێزی گەریلا گەیشتووەتە شوێنی سەبازەکە، ئاشکرابووە بەهۆی ئەو بۆردوومانەوە گیانیلەدەستداوە".

ر.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن