ئابووری

نرخی نەوتی خاو ئاستێکی بەرزی تۆمارکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوتی خاو ئاستێکی بەرزی تۆمارکرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئەیلولی 2021 نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا ئاستێکی بەرزتری تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک بەم شێوەیەیە:

  - نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

  - نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە 72 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر گۆڕانکارییەک لە نرخی نەوتی خاودا کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر ئەو وڵاتانەی کە داهاتیان پشت بە نەوت دەبەستێت.

ر. ر


Qaiwan
Qaiwan