کوردستانی

لە هۆتێلێکی هەولێر تەرمێک دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هۆتێلێکی هەولێر تەرمێک دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

 بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، تەرمێک لە هۆتێل سۆما لە شەقامی سوڵتان مزەفەر دەدۆزرێتەوە کە خەڵکی شاری موسڵە و ماوەیەکە لەو هۆتێلە دەژی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئەیلولی 2021 بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سەعات 11:30ی پێش نیوەڕۆ، ئاگادار کرانەوە بەبوونی تەرمێک لە ھۆتێل سۆما لە شەقامی سوڵتان مزەفەر، دوای چوونی تیمێکی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست و دەست کرا بە لێکۆڵینەوە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەرکەوتووە کەسێک بەناوی ئەحمد ابراھیم محەمەد، تەمەن 52 ساڵ بەڕەگەز عەرەبە خەڵکی موسڵە لە بازاڕی لەنگەی شاری ھەولێر کاری دەکرد و بە تەنھا لە ھۆتێلی ناوبراو دەژیا و گیانی لەدەستدەداوە.

ئەوەشی خستووتەڕوو، تەرمەکە رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کراوە بۆ ئەوەی ھۆکاری مردنەکەی بزاندرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan