جیهانی

ئه‌مریكا كوژرانی سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده‌ی راگه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مریكا كوژرانی سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده‌ی راگه‌یاند
مه‌ودا میدیا-

كۆشكی سپی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده‌یان له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌بی كوشتووه‌، تا ئێستا رێكخراوی قاعیده‌ هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆشكی سپی ئه‌مریكا رایگه‌یاند "قاسم ئه‌لریمی، سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده‌یان له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌بی كوشتووه‌".

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی "رێكخراوی قاعیده‌ له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی قاسم ئه‌لریمی چه‌ندین كاری توند و تیژی ئه‌نجامداوه‌ و خه‌ڵكی سڤیلی كوشتووه‌ جیا له‌وه‌ش هه‌وڵیداوه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر هێزه‌كانمان". 

قاسم ئه‌لریمی، له‌ ساڵی 2015 ه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی رێكخراوی قاعیده‌ له‌ یه‌مه‌ن ده‌كات و چه‌ند جارێك هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر هاوپه‌یمانان، تا ئێستا قاعیده‌ به‌ فه‌رمی هه‌واڵه‌كه‌ی پشت راشت نه‌كردووه‌ته‌وه‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان