جیهانی

ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا روو لەزیادبوونە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا روو لەزیادبوونە
مەودا میدیا-

رۆژ بەرۆژ ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا روو لە زیادبوون دەکات بەپێی نوێترین ئاماریش کە لەلایەن لیژنەی تەندروستی نیشتیمانیی چینەوە بڵاوکراوەتەوە زیاتر لە 31 هەزار کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین رایگەیاند "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 86  کەس لە وڵاتی چین هەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بەمەش رێژەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 775 کەس".

هەروەها لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "هەر لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 3 هەزار و 398 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و رێژەی توشبووانی ڤایرۆسەکە بۆ 31 هەزار و 773 کەس بەرزبووەتەوە".

جێگای ئاماژەیە، ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکێکە لە ڤایرۆسە کوشندەکان نزیکەی ماگێکە لە وڵاتی چین بەشێوەیەکی فراوان بڵاوبووەتەوە، هەروەها ڤیارۆسەکە بە مەترسی دەزانرێت بۆسەر جیهان، بۆ ئەم مەبەستەش بەشێکی زۆر لە وڵاتان گەشتەکانیان بۆ وڵاتی چین راگرتووە و رێنمایی پێویستیان گرتووەتە بەر بۆ دووربوون لەو ڤایرۆسە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان