تەندروستی
سوودەکانی ئاوی گوێز بۆ تەندروستی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
گوێز کە هەندێکجار وەک چەرەس یان لەگەڵ شیرینی و بەچەند جۆرێک بۆ خواردن بەکاردەهێنرێت، بەدەستهێنانی ئاوی گوێزیش زۆر ئاسانە و خواردنەوەشی چەندین سودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.
گوێز کە هەندێکجار وەک چەرەس یان لەگەڵ شیرینی و بەچەند جۆرێک بۆ خواردن بەکاردەهێنرێت، بەدەستهێنانی ئاوی گوێزیش زۆر ئاسانە و خواردنەوەشی چەندین سودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.
بەدەستهێنانی ئاوی گوێز زۆر ئاسانە، شەوان کاکڵی یەک گوێز بکەرە ناو پەرداخێک ئاو هەتا بەیانی لەناو ئاوەکەدا بمێنێتەوە و پاشان بیخۆرەوە.
پسپۆڕانی تەندروستی و خۆراک ئاشکرایدەکەن، ئاوی گوێز چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە کە ئەمانەن:
1- ئاوی گوێز بۆ نەرمبوون و زیندوبوونی پێست بەسوودە و بۆ لابردنی زیپکە و خاڵە رەشەکانی سەر پێست و دەمووچاو سوودی دەبێت.
2- هاوکارێکی باشی سیستەمی هەرسکردنە و رێگری لە قەبز بوون و غازات دەکات.
3- یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، بەهۆی ئەوەی پێکهاتەکەی دەوڵەمەندا بە پرۆتین و ئەوەش دەبێتە هۆی سوتاندنی چەوری لەش.
4-بۆ دایکانی دووگیان و شیردەر زۆر بەسوودە و لەکاتی دووگیانی رێگری لە زیادبوونی کێش دەکات و چەندین ڤیتامینی تێدایە.
5-یەک پەرداخ ئاوی گوێز هاوکار دەبێت بۆ خەوێکی باش.
6-دەبێتە هۆی هاوسەنگکردنی رێژەی کۆلیسترۆڵ، مێشک چالاک دەکات و مەترسی تووشبوون بە زەهایمەر کەم دەکاتەوە.
ر. ر
ر. ر