خەڵەف غەفور
پەیوەندییەكانی ئەمەریكا و توركیا و مەترسییەكانی لەسەر كورد
1
بە قسەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا پەیوەندییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و وڵاتەكەی هیچ كات هێندەی ئێستا خراپ نەبووە، هۆكارەكانی زۆرن؛ بەڵام لە هەموویان كاریگەرتر كڕینی سیستمی بەرگریی S400ی روسییە لەلایەن توركیا، هاوكاریكردنی رۆژئاوای كوردستان و بە رەسمی ناسینی جینۆسایدی ئەرمەنە لەلایەن ئەمەریكاوە، لەسەر ئەو سێ بابەتە ناكۆكی زۆر هەیە و هەریەك لە توركیا و ئەمەریكا سوورن لەسەر جێبەجێكردنی سیاسەت و ستراتیژیی خۆیان.
2
پەیوەندییەكانی ویلایەتە یكگرتووەكانی ئەمەریكا لە دوای كۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانییەوە دەستپێدەكات، ساڵی 1947 كۆنگریسی ئەمەریكا دۆكترینی تورومانی پەسندكرد، لەو چوارچێوەیەدا هاوكاریی دارایی زۆری پێشكەش بە توركیا كرد، لە ماوەیەكی كورتدا پەیوەندییەكانیان زۆر گەشەی كرد، توركیا لە بەرژەوەندیی بلۆكی رۆژئاوا لە دژی یەكێتیی سۆڤیەت خۆی یەكلاییكردەوە و لە یەكەم هەنگاویشیدا ساڵی 1950 بۆ 1953 بەشداریی شەڕی كۆریای كرد، ساڵی 1952 بووە ئەندامی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی- ناتۆ و لە داگیركردنی ئەفغانستانیشدا بە 1200 سەرباز بەشدارییكرد. هەروەها توركیا و ئەمەریكا بەدرێژایی نزیكەی پەنجا ساڵ پەیوەندییەكانی بەردەوامی هەبووە، لەگەڵ بوونی هەندێك وردە جیاوازی.
3
ئەمەریكاش بۆ توركیا هاوپەیمان و پاڵپشتێكی باش بووە، هاوكاریی دارایی، پێفرۆشتنی چەك بە هەموو جۆرەكانییەوە، ئەمە جگە لەوەی لەسەر داوای توركیا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا پارتی كرێكارانی كوردستانی خستە لیستی تیرۆرەوە، هاوكاریكردنی توركیا لە دەستگیركردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 15ی شوباتی 1999، پتشیوانیكردنی توركیا بۆ ئەوەی ببیتە ئەندامی یەكێتیی ئەوروپا، گۆڕینەوەی زانیاریی هەواڵگری، ئەمە جگە لەوەی بەردەوام پشتیوانیی هەڵوێستەكانی یەكیان كردووە لە زۆر بابەتی گرنگ و چارەنووسسازدا.
4
سەرەتای ناكۆكییە قوڵەكانی ئەمەریكا و توركیا لە ساڵی 2003ەوە دەستیپێكرد، كاتێك توركیا رێگەی نەدا ئەمەریكا خاكەكەی بۆ لێدانی عیراق بەكاربهێنێت و زۆرینەی پەرلەمان پشتیوانی ئەو سیاسەتەی پارتی داد و گەشەپێدان- ئەكەپەی كرد، ئەوە بووە خاڵی وەرگەڕان لە پەیوەندییەكانی ئەو دوو وڵاتەدا.
لەگەڵ ئەوەشدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سیاسەتێكی جیاوازتری لە دامەزراندنی توركیاوە تا ئەو كاتە پەیڕەوكرد؛ ئەویش كاركردن بوو بۆ زیندووكردنەوەی عوسمانیەت و رووكردنەوە رۆژهەڵات، رەتكردنەوەی ئەو ناوهێنانە باوەی كە توركیا پردی نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوایە بۆ ئەوەی توركیا خاڵی ستراتیژیی و چەقی گۆڕانكارییەكانە.
5
سێ رووداو لە سێ ساڵی جیاوازدا بوونە هۆكاری ئالۆَزتركردنی كێشەكانی نێوان ئەمەریكا و توركیا، گەلانی سوریا راپەڕینیان دژی رژێمەكەی بەشار ئەسەد دەستپێكرد، رۆژئاوای كوردستان خۆسەرییەكی چوارچێوەداری بۆ خۆی دروستكرد، ئەمەریكا پشتیوانیكرد بەتایبەت لە سەروەختی دروستبوون و داگیركارییەكانی داعشدا، جگە لەوەش ئەمەریكا پێویستی بەهێزێك بوو لە ناوخۆی سوریا، هاوپەیمانێتیی ئێران- روسیا بۆ مانەوەی ئەسەد، داگیركارییەكانی توركیا لە ناوچە كوردییەكان و بەشێكی دیكە لە ناوچە عەرەبییەكان و پشتیوانیكردنی داعش و هێزە جیهادییەكانی دیكە زیاتر بوونە هۆی ئەوەی ئەمەریكا پشتیوانی لە كورد بات تا ئەو رادەیەی چەند سەربازێكی ئەمەریكا ئاڵای پەیەدە و هەسەدەیان بەرزركردەوە.
رووداوی دووەم بریتییە لەوەی ساڵی 2017 توركیا گرێبەستی كڕینی سیستمی بەرگریی S400ی لەگەڵ روسیا واژۆكرد، بەوەش ئاڵۆزییەكان چوونە قۆناغێكی دیكەوە.
24ی ئەپریلی 2021 جۆو بایدن وەكو یەكەم سەرۆكی ئەمەیكا بە رەسمی جینۆسایدكردنی ئەرمەنەكانی لەلایەن توركیاوە ناساند، ئەمە بەیەكجاری پەیوەندییەكانیانی ئاڵۆزتركرد.
6
رۆژی هەینی 24ی ئەیلولی 2021 رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئیستانبوڵ بە رۆژنامەنووسانی وت "پەیوەندییەكانی توركیا و ئەمەریكا پێشكەوتنی نەرێنیان بەخۆیەوە بینییوە لەوكاتەوەی جۆو بادین بووەتە سەرۆكی ئەمەریكا. ئەردۆغان دیسانەوە وتی ئەمەریكا هاوكاریی كوردەكانی رۆژئاوا دەكات و ئەوەش كارێكی هەڵەیە.
لەگەڵ ئەوانەشدا بەرژەوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و توركیا زۆرن و بەئاسانی ناتوانن دەستبەرداری یەكتربن، لێرەدا كورد یەكێكە لە خاڵەكانی ناكۆكیی نێوانیان، جیهانبینی جیاوازیان بۆ هەسەدە و پەیەدە هەیە، هۆكارەكەی بەرژەوەندییە، ئەگینا بۆ ئەمەریكا تائێستا پەكەكە بە هێزێكی تیرۆریستی دەزانێت.
بەوەی كورد كارەكتەرێكی نادەوڵەتییە، مەترسییەكانی سەر مانەوە و بەردەوامی زۆر زۆرن، دروستكردنی بەرژەوەندیی زیاتر لەگەڵ ئەمەریكا و رێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، هەروەها رێككەوتنی لەگەڵ بەشار ئەسەد بۆ مانەوەی و پاراستنی دەستكەوتەكانی گرنگە.
ئەمەریكا بەدوای بەرژەوەندییەكانی خۆیەوەیەتی، ئەفغانستانی بەجێهێشت، لە عیراق هێزە شەڕكەرەكانی دەكشێنێتەوە، چارەسەركردنی كێشەكانیشی لەگەڵ توركیا و دروستبوونی بەرژەوەندیی زیاتر دوورنییە پشت بكاتە كورد؛ ئەم ئەگەرە نابێت فەرامۆش بكرێت.

https://www.youtube.com/watch?v=Wg7hxKaeDEE
خ.غ