کوردستانی

ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی نوێ دروست دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی نوێ دروست دەکات
مەودا میدیا-

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت هێزەکانی ئەمەریکا بنکەیەکی سەربازی نوێ دروست دەکات لە باشووری شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "هێزەکانی ئەمەریکا دەستیان بە دروستکردنی بنکەیەکی سەربازیی نوێ لە گەڕەکی گوێران لە باشووری پارێزگای حەسەکە کردووە".

روانگەی سووری ئەوەشی ئاشکراکردووە "ئەو شوێنەی بنکەکەی لێ دروست دەکرێت  پێشتر بنکەی بەرگری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بوو".

جێگای ئاماژەییە، لەکاتی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان ئەمریکا بەشێک لە هێزەکانی لە ناوچانە کشاندەوە لە ئێستادا دووبارە دەیەوێت ژمارەی هێزەکانی لە رۆژئاوای کوردستان زیاتر بکات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان