کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەنگی لەسەر رەوانەکردنی بڕی 200 ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان دا، ئەمڕۆ ئەو بڕپارەیە گەیشتە ھەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە چواری تشرینی یەکەمی 2021 فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو 200 ملیار دینارەی کە مانگانە حکومەتی عیراق رەوانەی هەرێمی کوردستانی دەکات ئەمڕۆ گەیشتوەتە هەرێمی کوردستان".

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا هەر ئەمڕۆ پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و پاشان دەدرێتە بانکەکان بۆ تەواوکردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول.

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی بڵاوکردەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan