کوردستانی
نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دیاری‌کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
قایمقامییه‌تی سلێمانی رایگەیاند، نرخی یه‌ک کاتژمێر كاره‌بای موه‌لیده ئەهلییەکان بۆ مانگی ئه‌یلوول له نێوان سێ هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت.
قایمقامییه‌تی سلێمانی رایگەیاند، نرخی یه‌ک کاتژمێر كاره‌بای موه‌لیده ئەهلییەکان بۆ مانگی ئه‌یلوول له نێوان سێ هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە چواری تشرینی یەکەم قایمقامییه‌تی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی ئه‌یلول له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نرخی كاتژمێره‌كانی كاركردنی موه‌لیده‌كان دیاریكرد.
لە راگەیەندراوەکەی قایمقامییەتدا ئەوەش هاتووە، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتییان له مانگی ئه‌یلولدا له نێوان 80 بۆ 100 کاتژمێر بووه و هه‌ر کاتژمێرێک به 43 دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان سێ هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
ئاماژەی بەوەشكردوو، ئه‌و موه‌لیدانه‌ی كه دوو فیده‌رن له كاتنی بڕانی یه‌كێك له دوو فیده‌ركه نابێت موه‌لیده‌كانیان كاربكات كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



