ئابووری

پێشبینییەکی خراپ بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینییەکی خراپ بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکرێت
مەودامیدیا- 

راوێژکاری ئابووری و دارایی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت پێشبینی دەکەین نرخی بەرمیلێک نەوت بگایە 100 دۆلار، ئاماژەی بەوەشکرد پێدەچێت ئەو بەرزبوونەوەیە زیانی هەبێت نەک سوود.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری ئابووری و دارایی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند "پێشبیندەكرێت نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 100 دۆلار بەرزببێتەوە، بەڵام ئەو بەرزبوونەوەیە گەشبینانە نییە، چونكە دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی وزە لە جیهاندا و بەوەش هەڵئاوسان روودەدات".

ئاماژە بەوەشدەکات "هەڵئاوسان بەرزبوونەوەی نرخی شمەك و كاڵا بەدوای خۆیدا دەهێنێت و گرانبوونی نرخی خۆراكی لێدەكەوێتەوە، ئەمەش زیان دەبێت بۆ هاوڵاتییان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان