کوردستانی

پۆلیسێکی لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسێکی لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە کوژرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسێکی لقی 12ی پارتی لە ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بە کوژراوی دۆزرایەوە، لەئێستادا تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی هەڵەبجە.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2021 کاتژمێر 8:00 تەرمی تاوانلێکراو  (ف, ا, ح) تەمەن 47 ساڵ و پیشەی پۆلیس لە لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناحیەی سیروان نزیک بینای بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە دۆزرایەوە بە کوژراوی".

ئاماژەی بەوەشکرد "تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشیکی دادی هەڵەبجە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن  تیمی بەڵگە و تاوان و بنکەی پۆلیسی سیروان  دەستیپێکردووە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan