عیراقی
سەبارەت بە ڤاکسین بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی تەندروستییەوە دەرچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاند، لە ئێستا بەدواوە رێگە بە هیچ هاوڵاتی و فەرمانبەرێک نادرێت سەردانی فەرمانگەکان بکەن ئەگەر کارتی وەرگرتنی ڤاکسینیان نەبێت.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاند، لە ئێستا بەدواوە رێگە بە هیچ هاوڵاتی و فەرمانبەرێک نادرێت سەردانی فەرمانگەکان بکەن ئەگەر کارتی وەرگرتنی ڤاکسینیان نەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە شەشی تشرینی یەکەمی 2021 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد "لە پێناو دابەشکردن و پێدانی ژمارەیەکی زیاتری ڤاکسینی کۆرۆنا و بەدەستهێنانی ئەو ئامانجەی وەزارەت دایناوە و گەیشتن بە بەرگری کۆمەڵ رێگەنادرێت هیچ هاوڵاتی و کارمەندێک بێ کارتی وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی فەرمانگەکانی حکومەت بکەن".
ئەوەشی خستووتەڕوو، دەستەی مامۆستایان و خوێندکاران لە زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگاکان و دەستەی مامۆستا و بەڕێوەبەر و خوێندکار و کارمەندانی سەرجەم قوتابخانەکان بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی فەرمانەکە تیمێکی تایبەت دروست دەکرێت بەدوادا چوون چاودێری کردن.
ر. ر