عیراقی
عیراق گرێبەستێکی لەگەڵ ئیمارات واژۆ کرد بۆ دروستکردنی وێستگەی کارەبا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی عیراق گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای (ئەبو زەبی بۆ وزەی داهاتوو) بۆ دروستکردنی پێنج وێستگەی وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی دوو هەزار مێگاوات لە کارەبا واژۆ كرد.
حکومەتی عیراق گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای (ئەبو زەبی بۆ وزەی داهاتوو) بۆ دروستکردنی پێنج وێستگەی وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی دوو هەزار مێگاوات لە کارەبا واژۆ كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا هاتووە، لە رێوڕەسمێکدا کە بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و سوهەیل بن محەمەد مەزروعی، وەزیری وزەی ئیمارات، سوها داود نەجار سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی عیراق، و محەمەد جەمیل رەمیحی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەبو زەبی بۆ وزەی داهاتوو، بەڕێوەچوو، گرێبەستی دروستکردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا له وزەی خۆر لەنێوان عیراق و ئیمارات واژۆ کرا.
ئەوەشی خستووتەڕوو، گرێبەستی دروستکردنی پێنج وێستگە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە سوود وەرگرتن لە وزەی خۆر لەنێوان وەزارەتی کارەبا و دەستەی وەبەرهێنان لە لایەنی عیراق و کۆمپانیای ئەبو زەبی بۆ وزە لە لایەنی ئیماراتی، واژۆ کرا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەدا بەرهەمهێنانی کارەبا بە هەزار مێگاوات دەبێت لە کۆی دوو هەزار مێگاوات، قۆناغی یەکەم قۆناغی کردارییە کە حکومەت دەیگرێتە بەر بۆ سوود وەرگرتن لە وزەی جێگرەوە و خاوێن و نوێ لە بەرهەمهێنانی کارەبا.
ر. ر