عیراقی

یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

سەرۆکی چاودێرانی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چاودێری هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت  نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێری هەڵبژاردن لێرەیە لەسەر بانگهێشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، ئاماژەی بەوەشکرد ئەرکی ئەوان ئەوەیە چاودێری بکەین. 

ڤیولا ڤۆن کرامۆن، سەرۆکی چاودێرانی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چاودێری هەڵبژاردن رایگەیاند "بەردەوامین لە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عیراق و لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەغدا و بەسرە کۆبووینەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بەرپرسانی حکومی، کاندیدەکان و نوێنەرانی کۆمەڵگای مەدەنی، چاودێرانی ناوخۆ، نوێنەرانی میدیا کۆبوونەتەوە لەسەر پرسی هەڵبژاردن، هەروەها نێردەی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چاودێری هەڵبژاردن لێرەیە لەسەر بانگهێشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق".

وتی "ئەرکی ئێمە ئەوەیە چاودێریی بکەین و راپۆرت بدەین لەسەر پرۆسەکە، هەروەها ئێمە  تەنها سەیر دەکەین بەبێ دەستێوەردان و سەرپەرشتی".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان