عیراقی
لیستی قەدەغەکراوەکانی رۆژی دەنگدان بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە رۆژی دەنگداندا، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدراڵیی عیراق، ئەمانەی لای خوارەوە بە تەواوەتی قەدەغەکراون و هەرکەسێکیش سەرپێچی بڕیارەکان بکات سزا دەدرێت.
لە رۆژی دەنگداندا، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدراڵیی عیراق، ئەمانەی لای خوارەوە بە تەواوەتی قەدەغەکراون و هەرکەسێکیش سەرپێچی بڕیارەکان بکات سزا دەدرێت.
قەدەغەکراوەکان بریتین لەمانە:
-چەک هەڵگرتن، چەقۆ و کەرەستەی بریندارکار، لەگەڵ ئەو کەرەستانەی کە خێرا گڕدەگرن.
-هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی عیراق.
-بەکارهێنانی ماتۆڕسکیل و توکتوک.
-هەڵگرتنی مۆبایل لەنێو بنکەکانی دەنگدان.
-وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن لەنێو بنکەکانی دەنگدان.
-گەشتکردن لەعیراقەوە بۆ وڵاتانی دیکە و بەپێچەوانەشەوە.
-گەشتە نێوخۆییەکانی فڕۆکەخانەکانی عیراق.