عیراقی

مستەفا کازمی پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق فەرمانیدا کە نابێت بە هیچ شێوەیەک فشاربخرێتە سەر هێزە ئەمنییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی تایبەتدا.
  
لە هەواڵێکی ئاژانسى فەرمی عیراقدا هاتووە، ئەمڕۆ مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عیراق فەرمانیکردووە رێگەنەدرێت بەهیچ جۆرە فشارێک لەسەر هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی دانگدانی تایبەت. 

ئەمڕۆ رۆژی هەینی بەرواری 8ی ئۆکتۆبەری 2021 لە سەرتاسەری عیراق پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت.

لە دەنگدانی تایبەتدا زیاتر لە ملیۆنێک و 550 هەزار کەس بەشداری دەکەن کە ئەوانە لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەی ناو کەمپەکان و نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکانن.

بۆ پاراستنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە حکومەتی عیراق نزیکەی 250 هەزار لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتییشدا هاتوچۆی نێوان پاریزگاکان قەدەغە دەکرێت بەڵام هاتوچۆی ناوخۆیی ناو لەناو پارێزگاکاندا بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

بردنە ژورەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، لە دەنگداندا کارتی زیرەکی بایۆمەتری بەکاردەهێنرێت و دەنگەکانیش بە شێوەی ئەلیکترۆنی جیادەکرێنەوە.

پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان