عیراقی

کەشناسی مژدەی باران بارین دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی مژدەی باران بارین دەدات
مەودا میدیا-

دەستەی کەشناسی عیراق پێشبینی دەکات سبەینێ سێشەممە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و عیراق باران بارین دەسپێبکات و راشیگەیاند، پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە. 

ئەمڕۆ دوو شممە 18ی تشرینی یەکەمی 2021 دەستەی کەشناسی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "سبەینێ سێشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و  پارێزگاکانی باکوری عیراق ئاسمان هەور دەبێت و بەڕێژەیەکی سنوردار باران دەبارێت".

ئەوە لە کاتێکدایە دوو رۆژ بەر لە ئێستاش کەشناسی عیراقی سادق عەتییە رایگەیاند "پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما لەعیراق و هەرێمی کوردستان بەجیاوازییەکی گەورە روو لە دابەزین بکەن و هۆکارەکانی فێنککردنەوەش بەگشتی کۆتاییان دێت و کەمتر بەکاردەهێنرێن".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان