کوردستانی
نۆ بەنداوی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و پلاندانانی حکومەتی هەرێم بڕیاریانداوە وەک هەنگاوێکی دیکەی دەستبەکاربوون لە پرۆژەی ستراتیژی دروستکردنی نۆ بەنداو لە کوردستان.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوای ئاگاداری وەزارەتی کشتوکاڵ و پلاندانان بۆ کۆمپانیاکان تا پرۆپۆزەڵی خۆیان بنێرن وەک داواکاری بۆ دروستکردنی بەنداوەکان، کۆمپانیاکان هەڵدەبژێردرێن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "دروستکردن و تەواوکردنی ئەم بەنداوانە هاوتەریبە لەگەڵ پرۆسەی هەڵسەنگاندنی داخوازیی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان و بونیادنانی بەنداوەکان و پڕۆژەکانی ئاودێری، بەتایبەتی بۆ نۆ بەنداوە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی سیستمی (ppp) کە بۆ یەکەمجار لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵەوە سەرپەرشتیدەکرێت".
جێگای ئاماژەیە، وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ تەواوکردنی بەنداوەکان داوای زیاتر لە 126 ملیار دیناریان كردووە و وەك قۆناغی یەكەمیش بڕی 16 ملیار دینار دابینكراوە.
س،ر
بیروڕا