کوردستانی

بە هاوەن هێرشکرایە سەر ئەم ناوچەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە هاوەن هێرشکرایە سەر ئەم ناوچەیە
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بە گوللـە هاوەن هێرشکراوەتە سەر گوندی تازە لە پارێزگای دیالە وەک هیزە ئەمنییەکانی ئەو سنوورە ئاماژەیان پێداوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانی پارێزگای دیالەوە دەستیکەوتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2021 بە گوللـە هاوەن هێرشکراوەتە سەر گوندی تازە لە پارێزگای دیالە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی هێرشەکەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، هەروەها تائێستاش سەرچاوەی هێرشەکە نادیارە، بەڵام گومان دەکرێت لەلایەن چەکدارانی داعشەوە هێرشەکە کرابێت و گەڕان و پشکنین لە ناوچەکە دەستیپێکردووە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan