کوردستانی
سبەی دوو وەزارەت مووچە وەردەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەرچەند بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی مانگی 11ی وەزارەتێك دابەش بكرێت بەڵام دواخرا بۆ سبەینێ.
بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا بریاربوو ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی مانگی 11ی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت بەڵام بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی راگەیاند دواخرا.
ئەردەڵان محەمەد، بەڕێوەبەری گەنجینەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ پشووە و دەوام نییە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دواخراوە بۆ سبەینێ چوارشەممە 12ی شوباتی 2020".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر ئەمڕۆ پشوو نەبوایە مووچەی پەروەردە دابەش دەكرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی مووچەی پەروەردە دەكەوێتە سبەینێ بۆیە پێدەچێت هەر سبەینێ مووچەی وەزارەتی پەروەردە و دارایی و ئابووری بۆ مانگی 11 پێكەوە دابەش بكرێت".