کوردستانی
"لە پشت هەوڵی تیرۆرکردنی کازمییەوە، نەخشە و پیلانی کودەتا هەبوو"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتڤانی دیاری کورد لە بارەی ھەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران عیراق دەڵێت "ئەمە تەنھا لە ناوبردنی کازمی نەبوو بەڵکو لە پشتی ئەم ھەوڵەوە نەخشە و پیلانی کودەتایەکی چەکداری دارێژراو ھەبووە بۆ دەست بەسەراگرتنی دەسەڵات".
لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتڤانی دیاری کورد سەبارەت بە هەوڵی تیرۆرکردنەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق نووسیوییەتی "دیارە ھێزە دۆراوەکانی ھەڵبژرادن بە پشتیوان و یارمەتی دەرەکی ویستیان سیستەمەکە بگۆرن بیخەنە ژێر دەستی ئەو ھێزانەی کە بە موشەک و درۆن شاری ھەولێر و فرۆکەخانەی ھەولێریان بۆمبا بارانکرد و ویستیان پرۆسەی ھەرێمی کوردستانیش لەناو بەرن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ھەرئەم ھێزە دەرەکیانە دەیانەوێت عیراق و ھەرێمی کوردستان بکەن بە میدانی تەسفیەی حساباتی ئێران و ئەمەریکا و تورکیا و گەلی عیراق شانسی ھەبوو کە کازمی نەکوژرا و پیلانەکە سەری نەگرت، بە رای ئێمە ھەر لێرە دا ناوەستێ رەوشی سیاسی عیراق بە کوردستان-ەوە بەرەو قۆناغێکی نادیار و ئالۆزدا تێپەردەبێت".
ئەم وتانەی محەمەد ئەمین پێنجوێنی لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبرێژکرا و هێرشکرایە سەر ماڵەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و هەوڵی تیرۆرکردنی درا، بەڵام هەوڵکە شکستی خوارد.
ر. ب

بیروڕا