کوردستانی
کاتی هاتنی یەکەم شەپۆلی بەفر بارین لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی کشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی بەفر بارین بۆ ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات لە رۆژانی 17 بۆ 24ی ئەم مانگە و بە دەستپێکی هاتنی کەشی سەرما وەسفی دەکات.
شارەزایەکی کشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی بەفر بارین بۆ ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات لە رۆژانی 17 بۆ 24ی ئەم مانگە و بە دەستپێکی هاتنی کەشی سەرما وەسفی دەکات.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسیی ئەمڕۆ یەکشەممە حەوتی تشرینی دووەمی 2021 رایگەیاند "لە رۆژانی 17 بۆ 24ی ئەم مانگەدا ئەگەرێکی سەرەتایی هەیە کە یەکەم شەپۆلی بەفر بارین ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و کەشی زستانە و سەرما پێشبکەوێت".
ئەوەشی خستووتەروو "شەپۆلەکە بەگشتی جێگیرنییە لە رووی کاتی ھاتن یان نەمان و مانەوەی، تەنھا ئەوە دەرکەوتووە لە نێوان 17 بۆ 24ی مانگ ئەم ئەگەرە ھەیە کە یەکەم شەپۆلی بەفر بارین ناوچە شاخاوییەکان بگرێتەوە".
لە بەشێکی دیکەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسەدا هاتووە " لە پێش ئەو وادەیەش ئەگەری شەپۆلێکی باران بارین ھەیە".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



