کوردستانی

بەقاچاخ دوگى حەیوان هێنراوەتە سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەقاچاخ دوگى حەیوان هێنراوەتە سلێمانی
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت هێزەكانیان توانیویانە دەستبەسەر بڕێكی زۆری دوگی بەستوی ئیرانی بگرن بە نایاسایی و قاچاغ هاوردەی هەرێمی كوردستان كرابوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی شوباتی 2020 لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ مەودا میدیا هاتووە ئاماژە بەوەدەكات "بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانمان هێزەكانمان توانیویانە شەوی رابردوو دەستبگرن بەسەر  دووگی بەستوی ئێرانی قەدەغەكراو بگرن".

ئەوەشخراوەتەڕوو "بڕی ئەو دوگە 60 كارتۆن بووە هەر كارتۆنێك بڕی 20 كیلۆگرام دوگی تێدابووە و كۆی گشتی هەزار و 200 كیلۆبووە".

باسلەوەشكراوە "ئەو دوگە بەشێوەی قاچاخ و شاراوە لەئیرانەوە هێنرابوون بۆ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی ساغ كردنەوە و فرۆشتنی بەهاوڵاتیانی شاری سلێمانی و هەرێمی كوردستان، رادەستی لایەنی پەیوەندیدار كراوە بەمەبەستی رێكاری یاسایی".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان