عیراقی

بڕیارە سبەی پەرلەمانی عیراق کۆبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارە سبەی پەرلەمانی عیراق کۆبێتەوە
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

دوێنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق دواخرا بەمەبەستی گفتوگۆکردنی زیاتر سەبارەت بە پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پەرلەمانتارێکی عیراقیش دەڵێت بڕیارە سبەی کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام بدرێت.

ئارەزوو مەحمود، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆش پەرلەمانی عیراق کۆنابێتەوە، چونکە تاوەکو ئێستا گفتوگۆی نێوان لیژنەی یاسایی و لایەنە سیاسیەکانی پەرلەمانی عیراق و کەسانی شارەزا بەردوامن لە گفتوگۆکانیان سەبارەت بە هەردوو پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان".

ئارەزوو مەحمود وتیشی "بەپێی ئەو ئاگادار کردنەوەی بۆ ئێمە هاتووە سبەی پێنجشەممە پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە، بەڵام ئەگەر گفتوگۆکان سەبارەت بە ئەو دوو پڕۆژە یاسایە تەواو نەبێت ئەوا سبەی کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام نادرێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە کۆبوونەوەی ئەمجارەی پەرلەمانی عیراق تایبەت بێت بە هەموارکردنەوەی هەردوو پڕۆژە یاسای پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
Qaiwan
Qaiwan