گێتی
کوڕێکی قه‌زافی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی لیبیا كاندید كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەرچەندە بە تۆمەتی ئه‌نجامدانی تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی دادگای سزای نێوده‌وڵه‌تی داوای سه‌یفولئیسلام ده‌كات، بەڵام سه‌یفولئیسلام قه‌زافی كوڕی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی له‌كارلادراوی لیبیا، ناوی خۆی تۆماركرد بۆ كاندید بوون له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌ی وڵاتی لیبیا.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ خالید مه‌ناعی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنەکانی لیبیا ئاشکرایکرد "كه سه‌یفولئیسلام قه‌زافی سه‌ردانی هۆبه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كردووه له شاری سه‌بهای باشوری لیبیا و به فه‌رمی ناوی خۆی وه‌ک كاندید تۆماركردووه".
ئاماژەی بەوەشکردووە "سه‌یفولئیسلام قه‌زافی بۆ خۆی چووه‌ته ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كه، کە ئه‌وەش یه‌كه‌مجاره پاش روخانی رژێمەکەی باوكی له ساڵی 2011دا بەوجۆرە ده‌ربكه‌وێت", ئەوەش لەکاتێکدایە سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی سه‌ربازیی لیبیاش به تۆمه‌تی (كوشتن و به‌كارهێنانی سه‌ربازی به‌كرێگیراو) بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه.
موعەمەر قەزافی ساڵی 1969 لە رێگەی کۆدەتایەکی سەربازییەوە دەسەڵاتی لیبیای گرتەدەست و کۆتایی بەدەسەڵاتی شا ئیدریس هێنا و کۆماری لیبیای دروستکرد و لە 20ی تشرینی دووەمی 2011 لە تەمەنی 69 ساڵیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە پاسەوانە تایبەتییەکانی لە شاری سێرت کوژرا.
ر. ب