کوردستانی

لە مانگی داهاتووەوە هەڵگرتنی کارتی ڤاکسین دەبێتە مەرج بۆ فەرمانبەران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە مانگی داهاتووەوە هەڵگرتنی کارتی ڤاکسین دەبێتە مەرج بۆ فەرمانبەران
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت  سێ جۆری ڤاکسینی دژە کۆرۆنای کاریگەر و رێگەپێدراو بەردەستە بۆ پێدانی بە هاوڵاتییان، ئاماژە بەوەش دەکات لە مانگی داهاتووەوە هەڵگرتنی کارتی ڤاکسین ڤیزای ئەلیکتڕۆنی یان پشکنینی هەفتانەی PCR دەبێتە مەرج.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت "سەبارەت بە پرۆسەی پێدانی ڤاکسین، تاڕادەیەک بەرەوپێشچوون هەیە لە بەشداربوونی هاوڵاتییان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا، سێ جۆری ڤاکسینی کاریگەر و رێگەپێدراو بەردەستە بۆ پێدانی بە هاوڵاتییان، لەگەڵ لیژنەی باڵای ڤاکسین پێدانی ژەمی زیادەکی (سێیەم) لایەنی زانستی و ڕێکار و ڕێنماییەکان تاوتوێکراوە، لە ئایندەیەکی نزیک بڕیاری پێدانی ژەمی سێیەم دەدەین".

ئاماژەی بەوەشکردووە "لە مانگی داهاتووەوە هەڵگرتنی کارتی ڤاکسین ڤیزای ئەلیکترۆنی یان پشکنینی هەفتانەی PCR دەبێتە مەرج بۆ دەوام و فەرمانگە و زانکۆ و شوێنە گشتییەکان".

وەزیری تەندروستیی هەرێم دەڵێت "لە دواهەمین هەڵکشانی شەپۆڵی سێیەمی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆمان دەرکەوت کە ڤاکسین ڕۆڵێکی زۆر  گەورەی بینی لە دووربوون لە تووشبوون و داخلبوونی نەخۆشخانە و مردن، بەڵام بەداخەوە کارەساتی مردنی خستە ناو  ئەو کەس و خێزانانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتبوو".

لە هەرێمی کوردستان:

- 3,255,980 هاوڵاتی (سەرووی 18 ساڵ).

- 4,366,500 هاوڵاتی (سەرووی 12 ساڵ).

- 2,440,966 ژەم دابینکراوە.

- 180 سەنتەر و 45 تیمی گەڕۆکی ڤاکسین هەیە.

- 2,138,399 ژەم بەکارهاتووە بەم شێوەیە:

- 908,157 ژەمی یەکەم (28%) سەرووی 18 ساڵی و (21%) سەرووی 12 ساڵی هاوڵاتین وەرگیراوە.

- 613,900 ژەمی دووەم (19%) سەرووی 18 ساڵی و (14%) سەرووی 12 ساڵی هاوڵاتییان وەرگیراوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە