دۆزی ژن

پارێزەرێک: زۆرجار کەیسەکانی تووندوتیژی دژی ژنان لە دەرەوەی دادگا چارەسەر دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزەرێک: زۆرجار کەیسەکانی تووندوتیژی دژی ژنان لە دەرەوەی دادگا چارەسەر دەکرێن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پارێزەرێک لەبارەی  رێژەی تووندتیژییەکانی دژ بە ژنان لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەم ساڵانەی دوایدا لە هەرێمی کوردستان ساڵ بە ساڵ رێژەی تووندوتیژییەکانی بەرانبەر بە ژنان روو لە زیادبوونە، ئاماژە بەوەش دەکات زۆرجار خەڵک ناچارە پەنا بۆ دادگا نەبات و لە دەرەوەی دادگا کێشەکە چارەسەر بکات.

شۆخان حەمە رەشید، پارێزەر لەبارەی رێژەی تووندتیژییەکانی دژ بە ژنان لە هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەم ساڵانەی دوایدا لە هەرێمی کوردستان ساڵ بە ساڵ رێژەی تووندوتیژییەکانی بەرانبەر بە ژنان روو لە زیادبوونە و تووندوتیژییەکان بەردەوامن، بەڵام شێوازی تووندوتیژییەکان دەگۆڕێت".

ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا رۆژانە لە رێگەی سۆشیال میدیاوە تووندوتیژی دژی ژنان زیاتر دەکرێت، هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدوادچوون بۆ تووندوتیژییەکانی دژ بە ژنان دەکات، بەڵام بەپێی پێویست کاریان لەسەر ناکات و میکانزمێکی گونجاو دانانێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە".

لەبارەی رۆڵی دادگاکان لە یەکلاکردنەوەی کەیسەکان شۆخان حەمەڕەشید وتی "زۆرجار خەڵک ناچارە پەنا بۆ دادگا نەبات و لە دەرەوەی دادگا کێشەکە چارەسەر بکات، چونکە بەهۆی ژمارەی زۆری دۆسیەکان و کەمی ژمارەی دادوەر چارەسەری کەیسەکانی تووندوتیژی ژنان لاوازە".

ئەو پارێزەرە وتیشی "ژنانی ئەندام پەرلەمان لەم خولەی پەرلەماندا کاری پێویستییان نەکردووە بۆ هەموارکردنەوەی یاساکانی تایبەت بە مافەکانی ژنان، ئەوان دەڵێن ئەرکیان تەنها دەرکردنی یاساکانە، بەڵام گرنگە بەدوادچوونیش بۆ جێبەجێکردنی یاساکان بکەن، هەروەها بەڵێنیان داوە لە سەرەتای ساڵی نوێ کە خولی بەهارەیە کاری پێویست لەسەر یاساکانی تایبەت بە ژنان بکەن".

25ی نۆڤەمبەری هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان دیاریکراوە کە بۆ ماوەی 16 رۆژ چالاکی جۆراوجۆر تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژییەکانی دژ بە ژنان و هۆشیاری تایبەت بەو پرسە بەڕێوە دەچێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان