گشتی

دوا نامەکانی باران بۆ کارزان: وا خەریکە بەلەمەکە نقوم دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوا نامەکانی باران بۆ کارزان: وا خەریکە بەلەمەکە نقوم دەبێت
مەودا میدیا-

باران ژنێکی کوردە و تەمەنی تەنها 24 ساڵە خەڵکی هەرێمی کوردستانە و  رۆژی 22ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەگەڵ کارزان ئەسعەد کە خەڵکی هەولێرە هاوسەرگیری کردووە، کارزان لە بەریتانیا ژیاوە لەدوای ئەنجامدانی هاوسەرگیرییەکە گەڕاوەتەوە بەریتانیا، بارانیش بەهیوای گەیشتن بە بەریتانیا کۆچیکردووە، بەڵام نەیزانی دەبێتە یەکەم قوربانی خنکانی بەکۆمەڵی ئەم هەفتەیە لە رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لە کەناڵی ئینگلیزی.
 
تۆڕی هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە، مەریەم نوری محەمەد ئەمین (باران) یەکێک بوو لەو 27 کەسەی کە رۆژی چوارشەممە لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ بەریتانیا گیانی لەدەستدا، لەدوای رووداوەکە تەرمی باران یەکەم تەرمبووە دۆزراوەتەوە تۆڕی هەواڵی بی بی سی ناسنامەکەی ئاشکراکردووە.
 
لە لێدوانێکدا دەزگیرانی مەریەم (کارزان ئەسعەد) کە لە بەریتانیا دەژی بە بی بی سی راگەیاندووە، مەریەم لەو کاتەدا کە چوپەکەیان ئاوی تێچووە و کوون بووە پێ راگەیاندووە چوپەکە هەوای تێدا نەماوە و خەریکن ئەو ئاوە دەردەکەن کە تێیچووە و پێی راگەیاندووە کە ژیانیان کەوتۆتە مەترسییەوە، دواتر وتویەتی "وا خەریکە بەلەمەکە نقوم دەبێت "
 
کارزان ئەسعەد بە بی بی سی وتووە، تیمەکانی ناو دەریا زۆر درەنگ بەهانای ئەو کۆچبەرانەوە چوون کە (17) پیاو و  شەش ژن بوون کە یەکێکیان دووگیان بوو، هاوکات هەر لەو رووداوەدا سێ منداڵیش گیانیان لەدەستداوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی بی بی سی تەنها دوو کەس لەو رووداوەدا رزگارییان بووە کە یەکێکیان عیراقییە  ئەوی دیکەشیان سۆماڵییە.
 
رۆژی چوارشەممە، (27) کۆچبەر لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە وڵاتی بەریتانیا لە دەریای مانش کە بە (کەناڵی ئینگلیزی) ناسراوە دەکوێت نێوان هەردوو وڵاتی فەرنسا و بەریتانیا، چوپەکەیان ژێر ئاوکەوت و زیاتر لە دە کەسیان گیانیان لەدەستدا.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان