کوردستانی
کەسێک لەکاتی هێرشکردنە سەر فەرمانگەیەکی حکومەتی هەرێم لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە گیانلەدەستدەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک ویستوویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە گیانی لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 27ی تشرینی دووەمی 2021 کاتژمێر 6:00 کەسێک ویستوویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان، ئەوانیش رووبەڕووی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداو و تەرمی کوژراوەکه بە ناوی (م. م) بۆ پزیشکی دادی گواستەوە، لەئێستادا لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و دواتر زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە".
س،ر