کوردستانی

ئامادەکاریی بۆ بودجەی 2022ی هەرێمی کوردستان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامادەکاریی بۆ بودجەی 2022ی هەرێمی کوردستان دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ پرۆژە یاسای ساڵی 2022ی هەرێمی کوردستان دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەکان کراوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022 له‌ رۆژی 7ی تشرینی دووەمی 2021 له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ده‌ستكرا به‌ گفتوگۆ و له‌ به‌رواری 21ی تشرینی دووەمی 2021 كۆتایی به‌ گفتوگۆكان هات له‌سه‌ر بودجه‌ی (به‌كارخستن) تشغیلی, جگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان كه‌ داتای پێویستیان نه‌بوو".

ئاماژە بەوەشکراوە "له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی داتا و زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاساكه‌".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد