کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ خوێندکارانی ناڕازی کۆبووەتەوە و داواکارییەکانیان مافی رەوای خۆیان بووە و ئەوان چاوەڕێ بوون حکومەت بەشێوەیەکی باشتر وەڵامیان بداتەوە، بۆیە لەم کاتەدا تاوتوێی ئەوە دەکەن بزانن وەک یەکێتی دەتوانن چیان بۆ بکەن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ خوێندکارانی ناڕازی زانکۆکان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا من دەمویست تێبگەم و بزانم کێشەکانی ئەم هەڤڵانەمان چییە، زۆر باش لەیەکتری تێگەیشتین و من هیچ داواکاریم نەبوو لێیان، بەڵام ئەوان چەند داواکارییەکیان هەبوو، من چاوەڕێم دەکرد حکومەت باشتر ئاگای لێیان بێت چونکە ئەوان کوڕ و کچی ئێمەن، بەداخەوە نەیانتوانی داواکارییەکانیان وەک پێویست جێبەجێ بکەن".
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان جەختیشیکردەوە "ئیشەڵا ئێمە میکانیزمێک دەدۆزینەوە کە حزب بتوانێت زیاتر هاوکاریان بێت، چونکە هەموو داواکارییەکانیان حەقی خۆیان بوو بەزیادەوە".
ئەوە لە کاتێکدایە لە سەرەتای هەفتەی رابردوو تا کۆتایی هەفتە بەشێکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان و سلێمانی بەتایبەت خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان سازکرد بۆ داوای گێڕانەوەی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان کە لە ساڵی 2014ەوە بەبیانوی قەیرانی دارایی بڕدراوە.
ر. ب

بیروڕا