کوردستانی
پێشمەرگە هێرشێکی داعشی تێکشکاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە سنووری کفری هێرشیکردووەتە سەر پێشمەرگە و لەلایەن پێشمەرگەوە هێرشەکە تێکشکێنراوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە سنووری کفری هێرشیکردووەتە سەر پێشمەرگە و لەلایەن پێشمەرگەوە هێرشەکە تێکشکێنراوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە "شەوی رابردوو لە کاتژمێر 10:18 خولەکدا، چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری فەوجی سێی لیوای 17ی پیادە لە سنووری کفری".
باسی لەوەشکردووە "هێزەکانی پێشمەرگە بە توندی بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە و چەکدارانی داعش کشاونەتەوە" ، دەشڵێت "بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە دایە و پێشمەرگە لە راوەدوونانی داعش بەردەوامن".
ئەوە لە کاتێکدایە لە شەوی 27ی ئەم مانگەدا، لە ناحیەى کوڵەجۆى گەرمیان داعش هێرشیکردەسەر سەنگەرەکانى پێشمەگە و لەکاتێکدا یارمەتی بۆ هێزەکان رۆشتووە بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چوار پێشمەرگەش بریندار بوون.
ر. ب
بیروڕا



