کوردستانی
"ئەو سەقامگیرییەی لە هەرێم هەیە لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەدا نییە"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا رایگهیاند، تائێستا هیچ دەزگایەکی فەرمی فەرەنسی نەیوتوە ئەو بەلەمەی نوقوم بوون زۆربەیان کوردن، سەبارەت بە هۆکاری کۆچی گەنجانیش دەڵیت "ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی لەهەرێمی کوردستان هەیە لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەدا نییە، هۆکاری کۆچ شتی دیکەیە".
عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا به دهنگی ئهمەریكای راگهیاندووه "دیاردەی کۆچ لە مێژە هەیە، لە عیراقیش لەدوای دروستبوونیەوە بە هۆی دۆخەکەیەوە هەرهەبووە کەس ناتوانێت رێگری لێبکات، ئەو کەسانەشی کە دێن بە ئارەزوی خۆیان دێن ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستوەرنادەینە کاروباری ئەو کەسانەی کە بە نایاسایی دێنە ئەو وڵاتانە چونکە ئەوە نە کاری ئێمە نە هیچ باڵیۆێزخانەیەکی تدیکەیە، خۆ ئەگەر بێنە لای ئێمە بۆ هاوکاری بێگومان هاوکارییان دەکەین، بەڵام وەکو تر ئەوە بڕیاری کەسی خۆیانە پەیوەندی بەئێمەوە نییە".

ئاماژهی بهوهشكرد "بەداخەوە بەلەمێک لەم رۆژانەدا نوقم بوو من بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لەناو بەلەمەکەدا نوقم بوون، بە تەنها کورد نەبوون، تا ئێستاش هیچ دەزگایەکی فەرمی فەرەنسی نەیوتوە ئەو بەلەمەی نوقوم بوون زۆربەیان کوردبون، بەڵکو نەتەوەکانی دیکەشی تێدابوون وەک سودانی و لیبی و ئەفغانی، ئێمە وەک نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم پەیوەندیمان بە حکومەتی فەرەنساوە کرد، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئەوانە هیچ بەڵگەنامەیەکیان نییە وە تەنانەت زۆرجار ناوەکانیشییان دروست نین ناوی خۆیان دەگۆڕن، ئەوەش پێویستی بەکات هەیە بۆ ئەوەی لە پزیشکی دادوەری و پۆلیس زانیاریمان بدەنێ".
باسی لەوەشكرد"ئەوروپییەکان خۆیان نوێنەرییان لە هەرێمی کوردستان هەیە چەندین کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی ئەوروپییەکان لە هەرێمی کوردستان هەیە ئەوان خۆیان دەزانن ژیان چۆنە، پەیوەندییەکی باشییان لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە پێویست ناکات ئێمە بێیین بڵێین شیکردنەوەیان بۆ بدەین چونکە بەچاوی خۆیان ژیان دەبینن هەرێمی کوردستان دەرگای خۆی بۆ دوو ملیۆن ئاوارە کردووهتەوە، جگە لەوەی تا ئێستا یەک سەربازی ئەمەریکی و ئەوروپی لەهەرێمی کوردستان نە کوژراوە نە بریندارکراوە یاخو رفێنرابێت، بۆیە دەبینن ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی لەهەرێمی کوردستان تا ئێستا هەیە لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەدا نییە، لەوانەیە هۆکاری دیکە هەبێت خەڵک خۆی بیەوێت کۆچ بکات بەڵام بە راستی ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان ژیانی تێدا دەکرێت ئیش هەیە، ئازادی هەیە، پێکەوەژیان ھەیە".
ر. ب
بیروڕا