کوردستانی
هەڵەبجە؛ بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر 53 بەرکەوتووی چەكی کیمیایی دەبرێنە دەرەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان 53 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی رەوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان 53 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی رەوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکرێن.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە باسی لەوەشکردووە "ئاستەنگی زۆریان بۆ هاتووەتەپێش لەسەر ناردنە دەرەوەی ئەو بەرکەوتووانە، بەڵام دواجار هەوڵەکانیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێم لە تاران، بەرهەمی هەبووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا 53 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی رەوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکرێن".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە کەسوکار و ئەو بەرکەوتووانە کراوە، سەردانی نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیایی بكەن لە هەڵەبجە بۆ هەمەهانگی زیاتر.
بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە دۆخێکی دژواری تەندروستیدان و ساڵەهایە بەدەست ئاسەواری ئەو کیمیاییەوە دەناڵێنن کە لە ساڵی 1988 رژێمی لە ناوچوی بەعس کردی بەسەر شاری هەڵەبجەدا.
ر. ب
بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە دۆخێکی دژواری تەندروستیدان و ساڵەهایە بەدەست ئاسەواری ئەو کیمیاییەوە دەناڵێنن کە لە ساڵی 1988 رژێمی لە ناوچوی بەعس کردی بەسەر شاری هەڵەبجەدا.
ر. ب
بیروڕا



