کوردستانی

سبەینێ ئەم وەزارەت و شوێنانە مووچە وەردەگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ ئەم وەزارەت و شوێنانە مووچە وەردەگرن
مەودا میدیا-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامە دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2021 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ سێشەممە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامە دابەش دەکرێت".

لە 25ی مانگەوە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستی پێکردووە و پرۆسەکە بە سستی بەڕێوە دەچێت، تائێستاش چەند وەزارەتێکی کەم مووچەیان وەرگرتووە و ئەمڕۆش مووچەی یەکەکانی 70 و 80 و وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan