کوردستانی

ساسان عەونی: دەکرێت لە رێگەی شوێنەوارەکانەوە داهاتی گەشتیاری زیاد بکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساسان عەونی: دەکرێت لە رێگەی شوێنەوارەکانەوە داهاتی گەشتیاری زیاد بکەین
مەودا میدیا-

بەمەبەستی دەستنیانشكردنی گرفتەكانی كەرتی شوێنەواری و چۆنیەتی گەیشەپێدانی زیاتری ئەو كەرتە، وەزارەتی شارەوانی هەرێم كۆنفرانسی شوێنەواری سازكرد، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێت "باوەڕمانوایە لەرێگەی پاراستنی شوێنەوارەکانەوە دەتوانین داهاتی گەشتیاری زیاد بکەین".

لە کۆنفرانسێکدا ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە ئەجێندای حكومەتی هەرێم شوێنەوار پێگەیەكی بەهێزی هەیە، ئەوەش بۆتە مایەی كنەو پشكنین و هەماهەنگی نێودەوڵەتی و پەرەپێدانی كەرتەكە بۆ ئەوەی وەك كەرتێكی گەشتیاری رۆڵ ببینێت، حكومەت ساڵانە بڕی 900 ملیۆن دیناری بۆ ئەو سێكتەرە تەرخان كردووە".

ئەوەشی خستڕوو "لەماوەی رابردودا دەستكراوە بە دەستنیشانی شوێنە شوێنەوارییەكان و لەیەكەم هەنگاودا بە هەماهەنگی لەگەڵ زانكۆی هارڤاردی ئەمەریكی 750 شوێن لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستنیشانكراون و ئێستاش پرۆسەی تۆماری شوێنە شوێنەوارییەكان بەردەوامە".

باسی لەوەشکرد "دەمانەوێت كەرتی شوێنەواری پێش بخەین و بیبوژێننەوە و لایەنی كەلەپوریشی لەگەڵدا بەرەوپێش ببەین، بۆ ئەوەی لەگەڵ كەرتی گەشتیاری ببنە مایەی زیاتر ناساندنی بە رووی گەشتیاراندا و باوەڕمانوایە لەرێگەی پاراستنی شوێنەوارەکانەوە دەتوانین داهاتی گەشتیاری زیاد بکەین" .

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan