کوردستانی
لەبارەی دروستکردنی حزبێکی نوێوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە روونکردنەوەیەکدا عوسمانی حاجی مەحمود رایگەیاند، گفتوگۆیەکی دوورودرێژ هەیە بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی خراپی کورستان، بەڵام لەبارەی پێكهێنانی حزب یان ھەر فۆرمێکی دیکەی سیاسییەوە ھیچ جۆرە بڕیارێك نەدراوە.
عوسمانی حاجی مەحمود یەکێک لە ئەندامانی دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان و سیاسەتمەداری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دامەزراندنی حزبێکی نوێ لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "لە هەندێك دەزگای راگەیاندن وا باس دەکرێ كە ئێمە لەگەڵ كۆمەڵێك لە هاوڕێ و دۆستان و خەمخۆرانی گەلەكەمان حزبێکی سیاسییمان راگەیاندووە، سوپاس بۆ ئەو میدیا و کەسانەی کە دیارە لە دڵسۆزیان بۆ ئێمە و بۆ خەڵک هەواڵەكەیان بەوشێوەیە داڕشتووە، راستییەکەی ئەوەیە کە گفتوگۆیەکی دورو درێژی دۆستانەی بەردەوام لە نێوان ئێمەو چەندین کەسایەتی و کارەکتەری سیاسی دڵسۆز و خەمخۆردا ھەیە بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی خراپی کورستان و ژیانی خەڵک و دۆزینەوەی دەرەچەیەکی گونجاو، بەڵام لەبارەی پێكهێنانی حزب یان ھەر فۆرمێکی دیکەی سیاسییەوە ھیچ جۆرە بڕیارێك نەدراوە" .

ئاماژەی بەوەشکرد "ماڵپەڕ و پەیجی (متمانە نێت) یش تەنھا میدیایەکە و ئامانجەکەی خزمەتی خەڵک و ئەو ئاراستە و بیرکردەوانەیە کە لە خەمی دۆزینەوە و بنیاتنانی ھیواو ئومێدن بۆ ئایندەی گەلەکەمان".
ئەوە لە کاتێکدایە لە بەشێک لە میدیاکانەوە وا بڵاوکرایەوە کە حزبێکی نوێ لە سلێمانی دادەمەزرێت و لەلایەن عوسمانی حاجی مەحمودەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
ر. ب
ر. ب
بیروڕا