کوردستانی
حکومەتی هەرێم بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا شایسته داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو بۆ مانگه‌كانی (سێ، چوار و شەش) به یه‌ک بڕ بۆ هه‌ر سێ مانگەکە خەرجبکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا شایسته داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو بۆ مانگه‌كانی (سێ، چوار و شەش) به یه‌ک بڕ بۆ هه‌ر سێ مانگەکە خەرجبکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2021 حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند "بڕیارە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگەکانی (سێ، چوار و شەش) به یه‌ک بڕ بۆ هه‌ر سێ مانگەکە خەرجبکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە پارەکە بەم شێوەیە خەرجدەکرێت "هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆس و سه‌رووی به‌كالۆریۆس بڕی 550 هەزار دینار، هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم بڕی 450 هه‌زار دینار".
ئەوە لە کاتێکدایە زیاتر لە 21 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان لە هۆڵەکانی خوێندندا وانەدەڵێنەوە و تا ئێستا دانەمەزراون و لە ماوەی رابردوودا داوای زیاترکردنی مووچەکانیان و جیاکردنەوەی مووچەکانیان بە پێی بڕوانامەکانیان دەکرد.
ر. ب
بیروڕا



