کوردستانی
لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەسەر گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، لەئێستادا ئارەزوومەندانەیە، بەڵام لە داهاتوودا دەبێتە ناچاری و لەماوەی پێنج ساڵدا جێبەجێ دەکرێت.
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەسەر گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، لەئێستادا ئارەزوومەندانەیە، بەڵام لە داهاتوودا دەبێتە ناچاری و لەماوەی پێنج ساڵدا جێبەجێ دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2021 فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە لێدوانێکی رایگەیاند "گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ ئینگلیزی کە تابلۆیەکی نوێیە، ئارەزوومەندانەیە و لە ئێستادا کەس ناچار ناکرێت تابلۆکەی بگۆڕێت بە جۆری نوێ، هەرکەس خۆی حەزی لێبێت دەتوانێت بیگۆڕێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو جۆرەی دیکە کە گرێبەستمان بۆ کردووە و لەگەڵ حکومەتی عیراق یەک دیزاینە، ئەوە هێشتا دەستی پێ نەکردووە، بەڵام ئەگەر دەست پێ بکات ئەوا ناچاری دەبێت و پێویستە هەموو شۆفێرێک بیگۆڕێت، بەڵام ناچارییەکە بەوشێوەیە نییە کە لە ماوەیەکی کەمدا بکرێت، بەڵکو بەگوێرەی مامەڵەی شۆفێران لە بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "هەرکەسێک بیەوێت تابلۆکەی بگۆڕێت بە دیزاینە نوێیەکە دەبێت مۆڵەتەکەشی بگۆڕێت و بیکات بە نێودەوڵەتی کە ئەوەش رسوماتەکەی 50 هەزار دینارە".
ر. ب
بیروڕا



