کوردستانی
سلێمانی؛ کچە خوێندکارێک لە ناو خوێندنگەکەیدا بە فیشەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕیوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، لە خوێندنگەیەکی ئامادەیی کچان لەگەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی کچە خوێندکارێکی تەمەن 17 ساڵ بە گوللە خۆی کووشتووە.
بەڕیوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، لە خوێندنگەیەکی ئامادەیی کچان لەگەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی کچە خوێندکارێکی تەمەن 17 ساڵ بە گوللە خۆی کووشتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2021 سامان نادر، بەڕیوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رووداوێکی نەخوازراودا لە ئامادەییەکی کچان لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی خوێندکارێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".
سامان نادر ئاماژەی بەوەشکردووە "خوێندکارەکە تەمەنی 17 ساڵە و بە گوللـە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
ئەوەشی خستەڕوو "تیمەکانی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای 122 و بەڵگەی تاوان بۆ لێکۆڵینەوە لە روودانی رووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی سەرەتایین".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



