کوردستانی

سوپای پاسداران کۆڵبەرێک دەکاتە ئامانج

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوپای پاسداران کۆڵبەرێک دەکاتە ئامانج
 مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران برینداربوو.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2021 کۆڵبەرێک بە ناوی "سەید موبین ئەحمەدی" لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار موبین ئەحمەدی خەڵکی گوندی ترکەش سەر بە شاری پیرانشار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan