کوردستانی

دوو سزای نوێ بەسەر عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا سەپێندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو سزای نوێ بەسەر عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا سەپێندرا
مەودا میدیا-

نووسینگەی پارێزەرانی سەدە رایگەیاند، دوای ئەوەی سەردانی داواکاری گشتییان کردووە بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" بۆیان دەرکەوتووە دوو سزای نوێ بەسەریدا سەپێندراوە و بەوهۆیەشەوە هەشت مانگە هیچ زانیارییەکیان لەبارەیەوە نییە.

ئاژانسی هەواڵی رۆژنیوز بڵاویکردووەتەوە، رۆژی 22ی ئەم مانگە پارێزەرانی نووسینگەی پارێزەرانی سەدە سەردانی داواکاری گشتیی بورسایان کردووە، بە مەبەستی ئەنجامدانی دیداری بەپەلە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پارێزەران ئەوەیان خستووەتەڕوو، هەشت مانگە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ئۆجەلانەوە دەستنەکەوتووە و داوا دەکەن، کۆتایی بەوە بهێندرێت کە هیچ زانیارییەک لەبارەی ئۆجەلانەوە بەدەستناهێنن.

پارێزەران ئاشکرایانکردووە، دوای سەردانیکردنیان بۆ داواکاری گشتیی، بۆیان دەرکەوتووە دووسزای نوێ بەسەر ئۆجەلاندا سەپێندراوە، یەکێک لە سزاکانیش قەدەغەی دیدارە بۆ ماوەی شەش مانگ، کە لە 12ی 10ی ئەمساڵەوە بڕیاری لەسەردراوە، هاوکات مانگی ئابی ئەمساڵیش سزایەکی نوێی بەسەردا سەپێندراوە کە بێبەشکردنییەتی لە دیدار.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan