کوردستانی
پلانی عوسمانی حاجی مەحمود ئاشکرا دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
سەرچاوەیەک رایدەگەیەنێت لەئێستادا عوسمانی حاجی مەحمود هیچ پرۆژەیەکی سیاسی نییە، باس لەوەش دەکات کەسانێکی زۆر لە هەموو حزبەکانی دیکە سەردانی دەکات و کۆبوونەوەی لەگەڵ دەکەن.
کەسێکی نزیک لە عوسمانی حاجی مەحمود، وەزیری پێشووتری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدارەی سلێمانی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت قسەی بۆ مەودا میدیا کرد و دەڵێت "من رۆژانە بەشداری دانیشتنەکانی ماڵی کاک عوسمان دەکەم، هیچ پلان و بەرنامەی بۆ دروستکردنی حزب نییە".
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت "کەسانی پلەباڵا و ئەو کەسانەی لە حزبەکانی دیکە بێ ئومێنبوون سەردانی عوسمانی حاجی مەحمود دەکەن، داوای لێدەکەن بۆ ئێستا و لە گۆڕەپانەکەدا پرۆژەی هەبێت".
ئەو سەرچاوەیە رایدەگەیەنێت "سەرکردە زویرەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و بێ ئومێدبووەکان لەو بزووتنەوەیە لەگەڵ عوسمانی حاجی مەحمود کۆبوونەتەوە".
س،ر

بیروڕا