کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: بەردەوامیی ململانێ سیاسییەکان دۆخی ئەمنی بەرەو خراپتر دەبات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە مارک برایسن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق و دەیڤد هەنت، کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە مارک برایسن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق و دەیڤد هەنت، کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارێکدا کە لە دەباشان بەڕێوەچوو گفتوگۆی ھەمەلایەنە کرا لەسەر پرسە سیاسی، ئابووری، ئەمنییەکان و ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخی دوای ھەڵبژاردن، هەوڵەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق، لێکەوتەکانی ناسەقامگیری سیاسی و دەرئەنجامی ھەڵبژاردن کرا و بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕ کرا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای ئەوەی ھیوای سەرکەوتن و دەستپێکێکی باشی بۆ باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عیراق خواست، پشتیوانی و ھەماھەنگی یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی و پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوانیان و پێزانینی دەربڕی بۆ پشتیوانییەکانیان لە گەلی کورد و ھێزی پێشمەرگە.
ھەر لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیکردەوە، ئەم ھەلومەرجە سیاسییەی بە عیراقدا تێدەپەڕێت جێی نیگەرانیمانە و ناکۆکییەکان دۆخی وڵات بەرەو ناسەقامگیری زیاتر دەبات، بەڵام ئێستاش دەرفەتی باشمان لەپێشە تا جیاوازییەکانمان بخەینە خزمەت بەرژەوەندیی گشتی و پێکەوە زەمینەی گفتوگۆ و دیالۆگی بونیادنەرانە بڕەخسێنین و رێکبکەوین لەسەر میکانیزمەکانی پێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کە بتوانێت لە ئاست داوای خەڵک و بوژاندنەوە و گەشەپێدانی زیاتری عیراق و ھەرێم بێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە مەترسییە ئەمنییەکان و جموجوڵی پاشماوەکانی داعش و بۆشایی ئەمنی لە ھەندێ ناوچەی کێشەلەسەر و عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەردەوامی ململانێ سیاسییەکان دۆخی ئەمنی بەرەو خراپتر دەبات، بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەدییەکاندا پێویستە سەنتەرەکانی ھەماھەنگی نێوان ھێزی پێشمەرگە، سوپای عیراق و ھێزەکانی ھاوپەیمان کاراتر بکرێن، پلان و ستراتیژی ھاوبەش ھەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و رێگریکردن لەجموجۆڵەکانیان.
لەبەشێکی تری دیدارەکەدا چەندین پرسی تری جێی بایەخی ھەردوولا گفتوگۆی لەبارەوە کرا و بۆچونیان لەبارەوە خرایەڕوو.



س،ر
بیروڕا



