کوردستانی

مەودا میدیا وردەکاری هێرشەکەی چەکدارانی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا وردەکاری هێرشەکەی چەکدارانی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە  بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمشەو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پشت بەنداوی باوە شاسوار لە قەزای کفری هێرشیان کردە سەر سەنگەرێکی هێزەکانی پێشمەرگە.

فەرماندەیەکی پێشمەرگە لەو سنوورە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو دووشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2021 چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پشت بەنداوی باوەشاسوار لە قەزای کفری هێرشیان کردە سەر سەنگەرێکی فەوجی دووی لیوای 9ی هێزەکانی پێشمەرگە".

ئەو فەرماندەیە وتی "لە ئەنجامی شەڕەکە پێشمەرگەیەک بەناوی (محەمەد مەنسوور) شەهیدبووە و سێ پێشمەرگەی دیکە بە سەختی برینداربوون"، ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا شەڕەکە کۆتایی هاتووە".

لە چەند شەوی رابردوودا لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ئەنجامدا شەش پێشمەرگە شەهیدبوون و چەند پێشمەرگەیەکی دیکەش برینداربوون.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan