کوردستانی

دابەشکردنی مووچەی چەند شوێنێکی دیکە راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی مووچەی چەند شوێنێکی دیکە راگەیەندرا
مەودا میدیا-

دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی 2021ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و بڕیارە سبەینێش مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش بکرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ چوارشەممە 1ی کانونی یەکەمی 2021 مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لیوانی نەوت و گاز و هێزەکانی زێرەڤانی دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممەش 20ی تشرینی دووەمی 2021 مووچەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە دابەش دەکرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan