کوردستانی

ئایا هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنای گۆڕاو "ئۆمیکرۆن" لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنای گۆڕاو "ئۆمیکرۆن" لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە؟
مەودا میدیا-

 وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کێشەی کەمی دەرمان پەیوەندی بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی دەرمانە هەیە، ئاماژە بەوەشدەکات هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنای گۆڕاو لە هەرێم تۆمار نەکراوە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەی کەمی دەرمان لە پارێزگای سلێمانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "کێشەی کەمی دەرمان پەیوەندی بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی دەرمانە و لەگەڵ وەزیری دارایی قسەمان کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە".

وەزیری تەندروستی لەبارەی  کۆرۆنای گۆڕاو "ئۆمیکرۆن" وتی "تائێستا هیچ حاڵەتێکی ئەو جۆرە کۆرۆنا گۆڕاوە لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە، بەڵام ئێمە بەردەوام چاودێری دۆخەکە دەکەین و هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە'.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan