کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی نوێی لەبارەی وەرگرتنی ڤاکسینەوە دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی نوێی لەبارەی وەرگرتنی ڤاکسینەوە دا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق بڕیاریدا بە پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی فایزەری دژە کۆرۆنا بە هاوڵاتییان و ئەو مەرجانەشی راگەیاندووە کە دەبێت لە بەرکارهێنەری ڤاکسینەکەدا هەبێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستیی عیراق کە ئاراستەی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە تیادا بڕیاریدراوە بە پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی فایزەری دژە کۆرۆنا بە هاوڵاتییان.

وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئەو کەسانەی وەرگرتنی ژەمی سێیەم دەیانگرێتەوە ئەوانەن کە سیستمی بەرگریی جەستەیان لاوازە، ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، ئەوانەی تەمەنیان سەروو 60 ساڵە و ئەوانەی لە دامەزراوە تەندروستییەکان کاردەکەن.

هەر لە نووسراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، هاوڵاتییان دەتوانن دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ لە وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینەکە دەتوانن ژەمی سێیەم وەربگرن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan